English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆشناو: سەرجەم رێكارەكان تەواو بووە.. سبەی دەنگ بە كابینەی نوێ دەدرێت
2019-07-09 [11:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، سەرجەم رێکارەکان بۆ دەنگدان لەسەر راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ و ئەندامانی حکوومەتی نوێ تەواو بووە و سبەینێ دەنگ بە کابینەی نوێ دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، رایگەیاند کە سەرجەمی رێکارەکان بۆ دەنگدان بە راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ئەندامانی پێکھاتەی کابینەی نوێ تەواو بوون و سبەینێ کاتژمێر١١ پەرلەمانی کوردستان دادەنیشن و دەنگیان پێ دەدرێت.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی چەند پەرلەمانتارێکیش، خۆشناو روونی کردەوە، کە لە دوای دەنگدان بە کابینەی نوێ دەبێت، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکرد.

دوێنێ نووسینگەی مەسروور بارزانی، راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ناوی ئەندامانی پێکھاتەی کابینەی نوێی ئاشکرا کرد و سیڤیی کاندیدەکانی رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرد.

KDP





ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad