English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژی پێنج شەمە یەكەمین كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعوودیە بەڕێ دەكەون
2019-07-09 [12:10 PM]

ZNA- هه‌ولێر


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١١ی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێ دەکەوێت و تا ٢٦ی تەمموز ھەر ٧ ھەزار حاجییەکە دەگوازینەوە بۆ سعوودیە.

نەبەز ئیسماعیل: ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠١٩، یەکەم گەشتی کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بەڕێ دەکەون بۆ سعوودیە، تاوەکو ٢٦ی تەمموز ھەر ٧ ھەزار حاجییەکە دەگوازینەوە، ھەروەھا زیاتر لە مانگێکش لەوێ دەمێننەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف روونیشی کردەوە، ڕۆژی پێنچشەممە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی عەسر، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە، ٣٧٦ حاجی بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەون، ھەمان ڕۆژیش کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکی شەو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، ١٨٨ حاجی بەرەو مەدینە بەڕێ دەکەون.

ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی فەریزەی حەج دەکەن.





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad