English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی دزیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
2019-07-09 [12:45 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کەسێک بە ناوی ( د . و) تەمەن ٣٢ ساڵ بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا و پاش ھەواڵەکردنی بۆ بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و دانی ناوە بەوەی کە ماددەی (ھۆشبەر)ی بەکارھێناوە.

ڕاشیگەیاندووە: دواتر و بە بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستگیرا بەسەر چەندین کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا، لە ئێستادا بە ماددەی ٤٤٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپێی مادەی ١٤ لە یاسایی سزادانی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 3505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad