English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی دۆڵەمەری: پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا لە بەرزترین ئاستدایە
2019-07-09 [12:48 PM]

ZNA- هه‌ولێر


نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ڕای دەگەیەنێت، تا ئێستا سەرۆک بارزانی پێنج جار لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازیی لێ کراوە، بۆ جاری دووەمە لە ھەمان شوێن پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەکرێت و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە باشترین ئاستدان.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "پێشتر کۆشکی ئیلیزێ پێنج جار پێشوازی لە سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم کردووە، ھەروەھا ئەمە دووەم جارە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات، دوای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستان دەرگای کۆشکی ئیلیزێ بەڕووی سەرۆکی ھەرێمدا کراوەتەوە و پێشوازی لێ دەکرێت، پێشوازی لە نێچیرڤان بازانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھەیە".

 

نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کرد: "بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەرۆکی شارەوانیی پاریس و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە".

 ڕوونیشی کردەوە ئامانج لەم دیدارانە گفتوگۆکردنە لەسەر سەقامگیریی عێراق، سووریا و ناوچەکە و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت، چونکە کورد ڕۆڵێکی کاریگەری لە شەڕی داعش و ھەماھەنگیی فەڕەنسا و ھاوپەیماناندا ھەبووە، بۆیە ئەوان نایانەوێ لەبیری بکەن، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەڕووی ئابووری، فەرھەنگی، ڕۆشنبیر و کولتورییەوە لەگەڵ کوردستان پەرە پێ بدەن".

دۆڵەمەری جەختیشی کردەوە: "ئێستا پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا لە بەرزترین ئاستدایە، پێشتر دوو جار سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان، کۆتایی ئەمساڵیش سەرۆک ماکرۆن سەردانی ھەرێم دەکات، ئەو گرنگییەی کە حکوومەتی فەڕەنسا و حکوومەتی وڵاتانی دیکە بە ھەرێمی کوردستانی دەدەن بۆ ھیچ ھەرێمێکی دیکە بەم چەشنە نییە، وەک وڵاتێک مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت نەک ھەرێمێک".





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad