English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارتۆمیۆ : ھەڵوێستمان لەبەرامبەر نەیمار نەگۆڕاوە 
2019-07-09 [12:52 PM]

ZNA- ھەولێر 




جۆزێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت ، ھەڵوێستمان لەبەرامبەر پەیوەندی کردنی نەیمار بە بەرشەلۆنە وەکو خۆیەتی و نەگۆڕاوە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی بارتۆمیۆ گووتی : ئێمە دەزانین نەیمار دەیەوێت پاریس سانجێرمان جێ بھێلێت و یانەی پاریسی رێگەی پێنادات ، لەبەر ئەمە ھیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نییە . 

بارتۆمیۆ راشیگەیاند : ھەڵوێستی ئێمە بەرامبەر نەیمار نەگۆڕاوە , ھەر کاتێک بابەتەکە بووە فەرمی باسی دەکەین و ئێستاش ھیچ شتێکی فەرمی نییە . 


لەلای خۆشییەوە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند : وتووێژی سەر زارەکیمان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەیە و ئەگەر بۆندێکی باشمان بۆ ھات ئەوا نەیمار دەفرۆشین . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad