English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێنی کورد لەدوای شەڕەکان
2019-07-09 [12:55 PM]

نووسینی: فارس نەورۆڵی


شەڕ لەسێ پیت پێک دێت بەڵام سەدان لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە بەدەیان ساڵ کاریگەری نەرێنی دەمێنێ لەسەرکۆی کایەکانی ژیان، ھەرچەندە ئێمە ھیوای ژیانێکی بێ شەڕبخوازین، بەڵام ھەوڵدان بۆدروستکردنی جیھانێکی بێ جەنگ خەیاڵە، چونکە سروشتی شەڕەنگێزی مرۆڤ وبەرژەوەندیییەکانی وادەکات جەنگەکان ھەڵگیرسێن، سەبارەت بەجەنگ (ھیگڵ) وتی (دەبێت دەوڵەت ناوە ناوە جەنگ دروست کات بۆئەوەی ھا وڵاتیان تەمەڵ نەبن) لەلایەکی دیکەوە یۆنانیەکان جەنگیان وەک پێداویستی سەیردەکرد، لەفەلسەفەی سیاسیدا (جەنگ بابەتێکی فەلسەفەی سیاسییە بەپلەی ئیمتیاز) بۆیە جەنگ بەردەوام بونی ھەیە و جەنگ بەردەوام بونی سیاسەتە بە ڕێگای جیاواز وسیاسەت بەردەوامبونی جەنگە بەڕێگای ئاشتی، کەواتە جەنگ ڕوداوێکی سیاسی نائاساییە بەومانایەی ھەموجارێ ڕونادا، بەڵام دەبێ ڕوبدات نازانم بەم جۆرە ڕوانینە لەجەنگ ئەم تەسویق بۆکردنەی پێداویستی سیاسییە یان سروشتی مرۆڤ داوای دەکات کەزمانی لێکگەشتن نادۆزنەوە بۆچارەسەر. ئەگەر سەیری پێنج سەدساڵ پێش ئێستا بکەین، دەبینین ھەرجارەی دەوڵەتێک سەدساڵ بۆ سەدوبیست ساڵ گەورەی جیھان بوە، نمونەی پورتوگال و ھۆڵەنداو بەریتانیاو ئەمریکا، لەدوای ١٩١٤ وە دەتوانین بێژین ئەمریکا بەرەو ھێزی یەکەم وگەورەی جیھان ھەڵکشاوە تاکۆتای جەنگی سارد، ئەمریکا گەشتە لوتکە وقسەکەری یەکەم لەجیھاندا، بەڵام ئێستا ھێزی دیکەی ئابوری دروست بوە کەھەڕەشەیە بۆ سەربەرژەوەندی ئەمریکا، بۆیە میدیاکان ھەواڵی شەڕێکی گەورە بەگوێماندا دەدەن، لێرەدا دەرفەتی ئەوەنیە باسی وردەکارییەکان بکەین، بەڵام ئەوجەنگەی ئێستا لەنێوان ئەمریکاوئێران باس دەکرێ گەورەترە لەکێشەی ئێران وئەمریکا وجەنگە کەجەنگی ئیعتیرافە، ئیعتراف بەومانایەی کێ قسەکەری یەکەم وگەورەی جیھانە دواتر کێشەی ئێران و ئەتۆم وپەلھاویشتنی ئێران بۆدەرەوەی خۆی وکێشەی ساغ کردنەوەی کاڵاکان وبازاڕ کەشەڕی کۆمپانیا گەورەکانن کەکاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر سیاسەتی دەوڵەتان، کەواتە ئێمەش وەک کوردستان ئەگەرچی لەڕوی جیۆپۆلەتیک وناسنامەوە پێناسەمان نیە وەک کیانێکی دەوڵەتی ئەویش لەبەر بێ دەوڵەتی، بەڵام وەک دیفاکتۆش بێت ئێستا ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی ئابوری وسیاسی وجوغرا فییە وحیسابی ناوچەی ونێودەوڵەتی ھەیە، کەواتە کورد بیەوێ یا نەیەوێ ئەگەرجەنگ ڕوبدا پرشکی ھەربەردەکەوێ ناتوانێ خۆی دوربگرێ، وەک (ترۆتسکی) وتی (گەرشەڕ ڕویدا ئەگەر تۆش بەشێک نەبی لەئەو ئەو بەشیێکە لەتۆ) کەواتە سەرۆکایەتی کوردستان وحکومەت و حیزبەکان پێویستە ئەقڵانی لەگەڵ ئەو دۆخە ھەستیارەدا مامەڵەبکەن ئامادەکاری بۆپێشھاتەکان بکەن، ھەنگاوێک بۆدوا بگەڕێنەوە سەیری دەرەنجامەکانی جەنگەجیھا نییەکان وجەنگەکانی ڕابردوی ناوچەکە بکەن بۆئەوەی وەبیریان بێتەوە بزانن کورد لەکاتی ئەوشەڕانەدا ڕۆڵی چی گێڕاوەو دواتر شوێنی لەکوێدابوە چی دەسکەوتوە لەچی دۆخێکدا خۆمان بینیوەتەوە، لێرەوە تێبگەین کەکێشەکانی ناوچەکە ئەڵقەن لەسەودای سیاسەتیشدا ئەڵقە بچوکەکان دەبنە قوربانی بەرژەوەندییە گەورەکان، کەواتە دەبێ ئەوەبزانین جەنگ ڕوبدا یا ڕونەدا گۆڕانکاری لەناوچەکەدا بۆڕێکخستنەوەی بەرژەوەندییەکانی زلھێزەکان ڕودەدا، ئیتر دەبێ کاربۆئەوە بکەین دوای ئەوڕوداو وگۆڕانکاییانە ئێمە لەکوێدا دەبین بۆیە پێویستە حیزبەکان، ئەوجوڵە ئیستیفزازیە کەدژ ی یەک دەیکەن بگۆڕن بۆ مناوەرەیەکی سیاسی ودابەشکردنی ڕۆڵ بۆ بەرژەوەندییەباڵاکان، ئەوکات دەتوانین بەرچاومان ڕون بێت دەزانین شوێنمان دوای جەنگ یان دوای گۆڕنکارییە کان لەکوێداو لەچی ئاستێکدا دەبێت.





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad