English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بە تەمای گەشەکردنی ئابوورییەکەیەتی
2019-07-09 [02:24 AM]

​ZNA - هەولێر


بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، توركیا پێشبینیدەكات ئابوورییەكەی لە نێوان 2019 ـەوە تاوەكو 2023 گەشەكردنێكی راستەقینە تۆماربكات. بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، ئابووری تورکیا لەم ماویەدا بەرێژەی سەدا 4 پۆینت 3 گەشەدەكات.

ئەم پێشبینییەش لە چوارچێوەی پلانی پەرەسەندنی ئابووری توركیایە كە ماوەكەی 5 ساڵە و ئامانجیەتی توانا و ركابەری ئابوورییەكەی پێشبخات و ھاوسەنگی دروستبكات.

ئامارە فەرمییەكان دەریانخستووە، ھەر لەگەڵ ئەنجامدانی پلانە ئابوورییەكە، پێشبینیشدەكرێت كۆی بەرھەمی نێوخۆیی تا 2023 بگاتە ترلیۆنێك و 80 ملیار دۆلار و ھەناردەكانی بگاتە 226 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.  هەر بەپێی ئەم هەواڵە، تێكڕای بێكاری دەگاتە سەدا 9 پۆینت 9 و توانای دابینكردنی 4 ملیۆن و 300 ھەزار ھەلیكاری نوێش دەبێت.





ئەم هەواڵە 10024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad