English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و ئەندامانی کابینەکەی سوێندی یاسایی دەخۆن
2019-07-10 [05:29 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەکەی، لە پەرلەمانی کوردستان، سوێندی یاسایی دەخۆن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، نووسینگەی مەسرور بارزانی ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان نارد، چونکە بەپێی یاسا، دەبێ دوو 48 کاتژمێر پێش وادەی دەنگ لەسەردانیان، ناوی کاندیدی وەزارەتەکان بگاتە پەرلەمان.

مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. حزبەکەی لە هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوولی 2018، 45 کورسی لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی بە دەست هێنا، (11 کورسی بۆ تورکمان، مەسیحی و ئەرمەنەکان جێگیر کراوە).

رۆژی سێشەممە 11-6-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد و دواتریش ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نووسراوی ناوزەدکردنەکەیان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نارد.

رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad