English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەشەرد حوسێن لۆلانی : ئەمرۆ کابینەی نوێ حکومەتی ھەرێمی کوردستا ھەلدەبژێردرێت
2019-07-10 [06:18 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمرۆی چوارشەم ١٠-٧-٢٠١٩ کاتژمێر ١١ بەیانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگ دان بە  کابینەی نۆیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .

ئەرشەد حوسێن لۆلانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە سەرەتایی دانیشتنی ئەمرۆدا د. ڤالا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە دەبدرێت دواتر دەست لە کار دەکێشێتەوە تاوەکو رێواس فایەق سەرۆکایەتی پەرلەمان وەردەگرێ ھێمن ھەورامی دانیشتنەکان بەرێوە دەبات .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئەرشەد حوسێن لۆلانی رایگەیاند  یەکەم جار کۆی کابینەکە دەخرێتە دەنگ دانەوە بە پێی یاسای ھەلبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان پێویستە دەنگی زۆرینەی رەھای پەرلەمانتاران بەدەست بھێنێت کە ٥٦ پەرلەمانتارە ئەوکات کابینەی نۆیەم متمانەی پەرلەمان بەدەست دەھێنێت .

وە ئەم ئەندام پەرلەمانەی پارتی گوتیشی دوای ئەوە کابینە دەنگی پێویستی بە دەست ھێنا مەسرور بارزانی کە دەبێتە سەرۆک وەزیران ئەویش دەخرێتە دەنگ دانەوە ئەگەر دەنگی پێویستی بە دەست ئەوا مەسرور بارزانی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و یەکە یەکە ناوی وەزیرەکان دەخوێنێتە دواتر ھەر وەزیرەو بە جیا دەخرێتە دەنگ دانەوە .

 

 

 

گۆران ھەرکی

 





ئەم هەواڵە 3583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad