English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی كاندیدەكەی یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت
2019-07-10 [06:46 AM]

ZNA – هەولێر


ڤالا فه‌رید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە بەشێوەیەكی كاتی لەو پۆستەیە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات بۆ متمانەدان بەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەست لەكار دەكێشێتەوە بۆ كاندیدەكەی یەكێتی.

پشكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەكەوێت و كاندیدەكەشیان رێواز فایه‌قه‌، ئەویش بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، 11ی ته‌ممووزی 2019، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

رێواز فایه‌ق، كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ K24 گوت، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ئاڵوگۆڕه‌كه‌ بكه‌ن و ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 10ی ته‌ممووزی 2019، په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

 





ئەم هەواڵە 1261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad