English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق هه‌نگاوه‌كانی تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی سوپای دەست‌پێکرد
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق
2019-07-10 [12:04 PM]

ZNA - هەولێر


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، رایگەیاند: هه‌نگاوه‌كانی تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی سوپای دەستی پێکردووە.

عەبدولمەهدی گوتی: ده‌ستمان به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ دیوانییه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ده‌رمانكردبوو. له‌مه‌ودوا حه‌شد وه‌ك به‌شێك له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، له ‌ناو ریزه‌كانی سوپا به‌رده‌وامی به‌ ئه‌ركی خۆیان ده‌ده‌ن.

عه‌بدولمه‌هدی، هه‌فته‌ی رابردوو  فه‌رمانێكی دیوانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنیان به‌ سوپای عێراق و پچڕاندنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ به‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرد.

 

 





ئەم هەواڵە 8926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad