English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورەی بۆ پۆگبا ئامادەکردووە 
2019-07-10 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە چەند رۆژی داھاتوو گرێبەستێکی گەورە پێشکەش بە یانەی مانشستەر یونایتد دەکات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان پۆل پۆگبا. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستێک بە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی مانشستەر یونایتد دەکات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی پۆگبا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەسەر راسپاردەی زێدانی راھێنەر یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە پۆگبا بگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد ھیچ نیازێکیان نییە دەست بەرداری پۆگبا بن ، ھەرچەندە یاریزانەکە رایگەیاندبوو کە ئارەزوو دەکات ریزەکانی شەیتانە سوورەکان جێ بھێلێت . 


یاسین ئەحمەد





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad