English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی لەمەسروور بارزانی دەکات
2019-07-10 [01:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر



ئەمڕۆ چوارشەمە ١٠/٧/٢٠١٩ د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لەبەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان وسوێندخواردنی یاسایی بەرامبەر نوێنەرانی گەلی کوردستان . 

د.بەشیر ھیوای سەرکەوتنی بۆ ئەم کابینەیە خواست و بە ڕەنگدانەوەی دید وبۆچوونی ھاوبەشی نێوان ھێز وحزب ولایەنەکانی کوردستان وەسف کرد، ھیواشی خواست ئەم قۆناغە تازەیە ببێتە دەستپێکێکی باش وبەھێز بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپێشکەوتن وبەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانی وپێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم وچارەسەرکردنی گرفتە ھەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا وھەولێر بەپێی دەستوور.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران
١٠ی  تـــــــــــــــەموزی ٢٠١٩





ئەم هەواڵە 4243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad