English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقەكەرەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیركرا
2019-07-10 [01:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی  بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو لەبەردەم خواردنگەیەک زیاتر لە دوانزە فیشەکی تەقاندبوو پاشان ھەڵاتبوو .


بەرێوەبەرایەتیەکە دەشڵێت شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٤٥ ، تۆمەتبار (ڕ ، ح ، م ) لەبەردەم خواردنگەیەک زیاتر لە ١٢ فیشەکی تەقاندوو ھەڵات ، دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار توانرا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراوە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا .

 راشیدەگەیەنن لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .





ئەم هەواڵە 4600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad