English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دوو رۆژی داھاتوو گریزمان پەیوەندی بە بەرشەلۆنە دەکات 
2019-07-10 [03:03 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە کۆتایی ھێنان بە گرێبەستی یاریزان ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ یانەی کەتەلۆنی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە لە دوو رۆژی داھاتوو گرێبەستی ئەنتوان گریزمان یەکلایی دەکاتەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گریزمان دەدات کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە و پارەکەش بە یاریزانەکە دەدات بۆ ئەوەی بیداتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بۆ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە دوور بێت لە کێشەی باج . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گرێبەستی گریزمان گرێبەستێکی ئاڵۆزە لە رووی ھونەری و داراییەوە لەبەر ئەمە یانەی بەرشەلۆنە پەلە ناکات لە کۆتایی پێھێنانی . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad