English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەک لە عەفرین روويدا
2019-07-11 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌ره‌ به‌ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌و لە شاری عەفرین ته‌قیه‌وه‌و لە ئاکامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رايگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە دروازەی شارەکە لە ناوچەی ترندە ڕوویداوە کە لەوێ ئۆتۆمبیلەکان بۆ پـشکنین ڕیزدەبن.

بەپـێی دوایـین ئامارەکان بە لایەنی کەم 15 کەس کوژراون، لەوانە هه‌شت کەسی سیڤیل کە دووانیان منداڵبوون و چوار چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا و لەگەڵ کەسێک کە ناناسرێتەوە. هەروەها زیاتر لە 30 کەسی دیکە برینداربوون.

تاك ئێستا هیچ لایه‌نێك بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad