English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: فەرەنسا پاکێجێکی بۆ ئێمه‌ پێشنیار كردوه‌
2019-07-11 [11:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیداری لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، فەڕەنسا پڕۆژەی وەستاندنی تەنگەژەکانی پێنەبوو بەڵکوو بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان پاکێجێکی پێشكه‌ش كردین.

ئیمانویل بێن ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ هەر یەک لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە كۆبووه‌وه‌.

دواي کۆبوونەوە محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا پڕۆژەی وەستاندنی تەنگەژەکانی پێنەبوو بەڵکوو پاکێجێکی بۆ ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان ئاراستە کرد.

زەریف گوتیشی، ئیمانویل بێن بۆ خۆیشی گوتوویەتی وەکوو نێوەندگیر سەردانی ئێرانی نەکردووە بەڵکوو پڕۆژەیێکی پێیە بۆ ئەوە گرژییەکان لەوەی کە هەن زیاتر نەبن.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکەی بێن ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئیرهابی ئابووری دژی ئیران کۆتاییی پێنەیەت ئێران ئامادە نییە واز لە جووڵە و هەوڵەکانی خۆی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی بهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی له‌وه‌ كرد، وادەردەکەوێت کەشتییە بەریتانییەکە بە کەنداودا تێپەڕیوە و هیچیش ڕووی نەداوە ئەوانە هەمووی دەنگۆ و پڕوپاگەندەیە و هیچ دەوریشی نابێت. سوپای پاسدارانیش پێشتر ئەوەی ڕەت کردۆتەوە کە دەست بە سەر کەشتیی نەوتی بەریتانیادا بگرێت.

شایانی باسە ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دیداری کرد و عێراقچی لە تویتێکدا لەبارەی دیدارەکەوە ڕایگەیاند: "کۆمەڵێک بابەتەی بەسوود لە دیدارەکەماندا باس کرا و چاوپێکەوتنێکی ئیجابی و باش بوو."





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad