English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەورووپا له‌سه‌ر قوبرس گەمارۆ ده‌خاته‌ سەر تورکیا
2019-07-11 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند ئەگەر بێتوو توركیا لە پرۆسەی گەران و پشكنینی نایاسایی یۆ دەرهێنانی گازی سروشتی لە نزیک قوبرس لە دەریای ناوەراست بەردەوام بێت، ئه‌وا چەند رێوشوێنێک له‌ دژی ده‌گیرێته‌به‌ر.

لە بەیاننامەیێكدا یەكێتی ئەورووپا رایگەیاندووە، بەهۆی پرۆسەكانی گەران و پشكنینی نایاسایی گاز و نەوت لە نزیک قوبرس لەلایەن توركیاوە، ئه‌وا ئەو گفتوگۆیانەی لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ ئەنقەرە بەرێوە دەچن و دانووستاندنەكانی تایبەت بەگواستنەوەی ئاسمانی گشتگیر هەڵدەپەسێردرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ توركیا بۆ ساڵی داهاتوو بۆ ئەو وڵاتە تەرخان كراوە، سڕ ده‌كرێت.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، لەژیر رۆشنایی هەڵكۆڵینی نایاسایی و بەردەوامی توركیا، یەكێتی ئەورووپا بڕیار دەدات بەهەڵپەساردنی هەموو جۆرە گفتوگۆیێكی تایبەت بە رێكەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی گشتگیر، وە رەزامەندە بەوەی لەئیستادا هیچ جۆرە كۆبوونەوەیێكی گفتوگۆكاری ئاستبەرز لەگەڵ لایەنی توركی نەكرێت.

یه‌كێتی ئه‌وورپا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەنجوومەنی ئەورووپا رەزامەندیی لەسەر پیشنیازێكی كۆمسیۆنی ئەورووپا داوە بەوەی هاوكارییەكان بۆ توركیا كەم بكرێنەوە، هەروەک داوا لە بانكی وەبەرهێنانی ئەورووپی دەكات چاو بە چالاكییەكانی پێدانی قەز بە توركیادا بخشێنێتەوە، لەناویاندا قەرزە سیادییەكان.

چاوەڕێ دەكرێت بڕیاری كۆتایی بۆ سزدانای توركیا لەكاتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا بكەوێتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو.

وڵاتی قوبرس داوای لە یەكێتی ئەورووپا كردووە دژ بە جموجۆلەكانی توركیا بوەستنەوە دوای ئەوەی ئەو وڵاتە  دوو كەشتی بەمەبەستی دەرهێنانی گاز و نەوت ناردە ناوچەیێكی نزیک قوبرس كە ئەو وڵاتە پێیوایە ئەوە ناوچەی ئابووری تایبەت بە خۆیەتی و گومان وایە برێكی زۆر نەوت و گازی تێدا بێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad