English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: ھەوڵەكانی ٥ بەلەمی ئێرانیان بۆدەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی بەریتانیا شکستی پێ هێنراوە ھێناوە
2019-07-11 [12:01 PM]


ZNA - هەولێر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن)، رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە ٥ بەلەمی توندرەوی ئێرانی لە كەشتییەكی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە گەرووی ھورموز نزیك بوونەتەوە و ھەوڵیانداوە دەستیبەسەردابگرن  بەڵام ھەوڵەكانیان شكستیھێناوە و پاشەكشێیان كردووە.

پێنتاگۆن رایگەیاندووه، بەلەمەكانی ئێران لەلایەن كەشتیی بەریتانی ئێچ ئێم ئێس مۆنت رۆز ەوە پاشەكشەیان پێكراوە. ھەر لەم بارەوە كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكایی رایگەیاندووە، فڕۆكەیەكی ئەمریكا ڤیدیۆی كاتی نزیكبوونەوەی بەلەمەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە كەشتییەكەی بەریتانیا تۆمار كردووە.

رۆژی رابردوو حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران ھۆشداریدایە بەریتانیا و رایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكەی ئێران لە جەبەل تاریق دەستپێكی شەڕێكی نەخوازراوە لەلایەن بەریتانیاوە.

 





ئەم هەواڵە 5416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad