English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ڤیزە ناداتە وەزیری دەرەوەی ئێران
2019-07-11 [01:42 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستان لەگەل ئەمریکا رەت دەکاتەوە و سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە تا ئێستا ئەمریکا ڤێزەی پێنەداوە .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوەی ڕەتکردەوە کە ئێران لە کەنداو هەوڵی ڕاگرتنی کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیای دابێت و وتی، ئەوە پڕوپاگەندەی بەریتانیایە و سوپای پاسدارانیش ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە هەوڵی لەم شێوەیەی دابێت.

زەریف سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی بەشداریی لە ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی، رایگەیاندووە، تا ئێستا ڤێزەی پێنەدراوە.

زەریف ئەمریکای بە تێرۆریست تاوانبارکردووە و سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی تاران و واشنتۆن وتوویەتی، ئەوان هیچ کات دانوستان ڕەت ناکەنەوە، بەڵام ئامادە نیین لە گەڵ ئەو کەسانەی کە تیرۆریزمی ئابورییان بە سەر ئێراندا سەپاندووە دانوستان بکەن.





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad