English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمەڵەیەكی وەبەرھێنانی جیھانی رایدەگەیەنن ، ئابووری توركیا بەرەو داڕمان دەڕوات
2019-07-11 [01:43 AM]

​ZNA- هەولێر


ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگەیاندووە، كۆمەڵەیەكی وەبەرھێنانی جیھانی بەناوی ئاشموور لە بەریتانیا،  ئاماژەی بەوەداوە كە بەھۆی ئەو سیاسەتە ئابوورییەی ئەردۆغان گرتووەیەتەبەر، مەترسیی  لەسەر ئابووری توركیا  داناوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا رووبەڕووی داڕمانی دەكات .

كۆمەلەكە راشیگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ئابووری توركیا جۆراوجۆرترە لە ڤەنزوێلا كە تەنیا پشتی بە نەوت بەستووە، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سیاسەتە ئابوورییەی ئێستا لە توركیادا ھەیە ، بەرەو داڕمانی دەبات.

ئەم لێدوانەی كۆمەلەكە ھاوكاتە لەگەڵ گۆڕینی موورات چەتین كایا بەڕێوەبەری پێشووی بانكی ناوندی توركیا ، كە لەئەنجامدا لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەھاكەی لەدەستدا و قەوالە حكومییەكانیش دابەزاندنی تۆماركرد.

 





ئەم هەواڵە 5707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad