English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا كۆبووه‌وه‌
2019-07-13 [11:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گه‌ڵ شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە سەرۆکایەتی باڵیۆز فاتیح یڵدز كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ کە هاکان کەرەچای کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێریش ئامادەبوو، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردو ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ خواست و گوتی، هیواداراین دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ ببێتە دەستپێکی قۆناخێکی پڕخۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر گەشە بسەنێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی هیوادارین پەیوەندی نێوان تورکیا وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا بەردەوام و بەهێزتر ببێت.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگی هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دا بە شێوەیەك کە بایەخ بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاریش بدرێت و داهاتی کوردستان تەنیا یەك سەرچاوە نەبێت، گوتیشی زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر دەکەین.

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران نیگەرانی خۆشی دەربڕی کە لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ناوچە سنوورییەکان خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، داواشی کرد هەموو لایەك رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داواشیکرد ئاسانکاری زیاتر بۆ گەشتکردنی هاووڵاتیانی هەردوولا بکرێت و لە فرۆکەخانەکانی تورکیاش هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تووشی کێشە وئاستەنگ نەبن.





ئەم هەواڵە 4246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad