English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناردنی تیمێكی سه‌ربازی رێككه‌وتنیان كرد
2019-07-13 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری توركیا خه‌لوسی ئاكار له‌گه‌ڵ مارك ئیسبه‌ر هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناردنی تیمێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا رێككه‌وتن.

دوێنێ هه‌ینی ئاكار به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی كردوه‌، پێی راگه‌یاندووه‌ كڕینی ئێس 400ی روسی مانای گۆڕینی بۆچوونی ستراتیژی توركیا نییه‌، پێشی وتووه‌، ئه‌و گرێبه‌سته‌ پێویسته‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا باسی له‌وه‌ش كردوه‌، ئاكار وتویه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ تاكو ئێستا كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی پاتریۆت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، بۆیه‌ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات نییه‌.





ئەم هەواڵە 5248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad