English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەی برادۆست دەکەن
2019-07-13 [04:08 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەێنێت دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئیدانەی بۆمببارانکردنی ناوچە سنوریەکانی کرد ئەمرۆ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی دەڤەری برادۆست و شارۆشکەی سیدەکانمان کرد بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ڕەشی ھاولاتیانی ئەو ناوچەیە .

ئەرشەد حوسێن لۆلانی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ شاندێک لە فراکسیۆنی پارتی کە پێک ھاتبون لە ھەر یەکە لە دکتۆر زێدان ، سەروان ھەرکی ، وەیسی سەعید ، حەسیبە گەردی . سەردانی ناوچەی برادۆست و سیدەکانمان کرد سەبارەت بە بۆردومان کردنی ناوچەکە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چامان بە خەلکی دەڤەرەکە  بکەوێت و گوێ لە داواکارییەکانیان بگرین .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئەرشەد لۆلانی رایگەیاند ھاولاتیانی ناوچە سنوریەکان گلەی ئەوە دەکەن کە بارەگای حزبەکانی رۆژھەلاتی کوردستان و پەکەکە لە نزیک گوندەکان جێگیر کراون ئەمەش بیانوو دەداتە دەست ئێران و تورکیا تاوەکوو ناوچەکانیان بۆردمان بکرێت لەو نێوەندەش دا خەلکی ناوچەکە زیانێکی زۆریان بەردەکەوێت .

ئەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان راشیگەیاند ھەموو داواکاریەکانی خەلکی ناوچەکەمان کۆکردۆتەوە و قسەمان لەگەل رێخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و کەسایەتیەکانی ناوچەکە کردوە و دەیکەینە راپۆرتێک و دەدەینە سەرۆکایەتی پەرلەمان .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 3634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad