English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەروان ھەرکی : باس لە ھۆکاری بۆردوومانەکانی دەڤەری برادۆست دەکات
2019-07-13 [07:24 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رادەگەێنێت ئەگەر حزبەکانی رۆژھەلات و پەکەکە شۆرش گێرن بارەگاکانی خۆیان لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان دەبەنە دەرەوە لە ناو خاکی خۆیان چالاکی سەربازی ئەنجام دەدەن .

 

سەروان ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ماوەی دوو رۆژە لەگەل ھەڤالانمان لە فراکسیۆنی پارتی لەگەل ھەریەکە لە ئەرشەد حوسێن لۆلانی ، د. زێدان برادۆستی ، مەلا وەیسی ، حەسیبە گەردی ، وە ئۆرال برادۆستی گارگێری کۆمەلایەتی گشتی سەردانی ناوچەی برادۆستمان کردووە بەدواداچونمان بۆ کێشەکانی ھاولاتیەکانی ناوچەکە کردووە سەبارەت بە بۆردومانی ئێران و تورکیا .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئەو ئەندام پەرلەمانە رایگەیاند ئێران و تورکیا خاوەن فرۆکەی سەربازی بێ فرۆکەوانن شوێنی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژھەلاتی کوردستان و پەکەکە دەزانن بەلام ھەندێ جار بە ئەنقەست ھاولاتیانی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەمەش بۆ ئەوەی ھاولاتیانی سڤیل ناوچەکە جێ بھێلن ئەو شوێنانە بکەوێتە ژێر دەستیان  .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 4009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad