English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی ئازاری سک ئێشە
2019-07-13 [10:24 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئازاری سك یا خوود سكئێشەی دووبارەبووەوە لای بەشێك لە كەسانی پێگەیشتوو كە زۆرجار بێزارو نارەحەتیان دەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندان هۆكار، كە ئەم نیشانەی سكئێشە پەیوەندی هەیە بە ئەنجامی نەخۆشكەوتنی بەشێك لە ناوپۆشی سك كە هەریەك لە ریخۆڵەكان و زراوو جگەرو پەنكریاس لەخۆ دەگرێت، لە هەندێك حاڵەتیشدا ئەو ئازارە لەوانەیە ئاماژەی نەخۆشكەوتنی بەشی خوارەوەی سك بێت (میزەڵدان و منداڵدان و هێلكەدان و رژێنی پرۆستات).
 

نیشانەكانی :

هێڵنج هاتنەوەو رشانەوەو نەمانی خواستی خواردن و سەرئێشەو هەستكردن بە ئازاری جومگەو دروستبوونی با، كە دووبارەبوونەوەی سكئێشە رەنگە تووشی نیگەرانی و خەمۆكیت بكات.
 

هۆكارەكەی :

زانایان دووبارەبوونەوەی سكئێشەیان كردووە بە دوو بەشەوە كە، یەكەمیان ئازاری پێوەست بە فرمانی ئەو بەشانەوە، وەك دروستبوونی ئازار بۆ شەش مانگ بێ دۆزینەوەی هیچ هۆكار یان خواردن و جۆرەكانی و بێزاری نەخۆش كە كار دەكاتە سەر ژیانی بەگشتی، لەم حاڵەتەدا خەمۆكی و ترس و دڵەڕاوكێ رۆڵی سەرەكی هەیە.

وە لە دووەمیاندا بریتییە لەو سكئێشەی بە ئازاری فسیۆلۆجی یان جەستەیی دەناسرێت و لە هۆكارەكانی، بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرس وەك هەستیاری بە خواردنی بەرهەمەكانی گەنم و لاكتۆزو هەوكردنی ریخۆڵە كوێرەو هەوكردنی جگەرو پەتای كرۆن، هەروەها حاڵەتەكانی تووشبوون بە برین و میكرۆبی گەدەو ریخۆڵەكان و فتقی دیواری گەدەو قەبزی توندو درێژخایەن و شێرپەنجەی گەدەو بەنكریاس و هەوكردنی قۆڵۆن و قۆڵۆنی عەسەبی و چەند حاڵەتێكی تر.
 

بوونی كێشە لە میزەڕۆو كۆئەندامی زاوزێ لەوانە دروستبوونی كیس لەسەر هێلكەدانەكان و هەوكردنی توندی ناوچەی حەوزو دروستبوونی بەرد لە میزەڕۆ بە گشتی، هەروەها كەمخوێنی و ژەهراویبوون و چەند حاڵەتەێكی تر.
 

چۆن ئازاری سك كەم بكەینەوەو چارەسەری بكەین ؟؟
 

بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سك دەتوانیت بەم هەنگاوانە ڕێگری لێبكەیت:

یەكەم: پێویستە بە دوای زانینی هۆكارەكەی بگەڕێیت بە تایبەت لە رێگەی خۆپاراستن لەو جۆری خۆراك یان وەرگرتنی دەرمانی پێویست.

دووەم: دووركەوتنەوە لە خواردنی رەق و زۆر خواردنی خۆراكی شل و گۆڕینەوەی سێ ژەمی قوڕس بە پێنج ژەمی سووك.

سێیەم: دووركەوتنەوە لە خۆراكی زۆر چەورو خواردنی میوەو سەوزە بەتایبەتی میوەی مزر.

چوارەم: كەمكردنەوەی كافایین وەك چاو قاوەو خواردنەوەی گازی.

پێنجەم: دووركەوتننەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە كحوولییەكان وە بایەخدان بە خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو.





ئەم هەواڵە 7663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad