English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەهراوی بوون بە ڤیتامین دی چیە
2019-07-13 [11:34 AM]

هەولێر _ ZNA



1. كەمخۆری (شیرو خۆراك) هێڵنج و ڕشانەوە.

2. قەبزی و ژانەسك.

3. زیادنەبوونی كێش و هەڵپەكردنی بۆ ئاو خواردنەوە (تینووبوونی زۆر).

4. گڕۆزبوون و زۆرگریان.

5. شل و خاوی ماسولكەو فشەڵبوونی ئێسقانەكان.

6. تێكچوونی توانای گورچیلەكان بۆ خەستكردنەوەی میز كە هۆكارە بۆ میزكردنی زۆرو وشكبوونەوەی جەستەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێی سۆدیۆم.

7. دروستبوونی بەردی گورچیلەو سستی گورچیلەكان.

8. بێهێزی و لەش داهێزران،

9. گێژبوون.

10. شت لێتێكچوون و تێكەڵ كردنی بابەتەكان.

11. پەستی و دڵتەنگی و خەمۆكی (كە لە منداڵی گەورەتردا ئاشكراترن).

12. ناڕێكی لێدانەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

 

هۆكارەكان :

زۆر وەرگرتنی ڤیامین D بەهۆی بەكارهێنانی ئەم ڤیتامینە بە بڕێكی زۆروو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ یان ژەهراوی بوونی كوتوپڕ بەبڕێكی مەترسیدار.

تێبیی :

زۆرچوونەبەر تیشكی خۆر هۆكارێك نیە بۆ ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D

بۆ دووركەوتنەوە لە خراپ بەكارهێنان (ژەهراوی بوون یان وەرنەگرتنی بڕی پێویست) كاتێك پزیشكی منداڵ قەترەی ڤیتامین D بۆ منداڵەكەت دەنوسێ، پێش بەكارهێنانی پێشانی هەمان پزیشك یان پزیشكێكی تر یان پزیشكی دەرمانسازی بدە، چونكە هەندێ جۆری قەترە پێویستە ڕۆژانە تەنها (1 – 2) دڵۆپی بدەیتێ لە كاتێكدا جۆری تریان هەیە نزیكەی (10 – 15) قەترەی پێویستە لەبەرئەوەی بەپێی كوالێتی و كارگەی دەرمانەكان بڕی ڤیتامینەكە دەگۆڕێ.





ئەم هەواڵە 3106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad