English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەیەک تەنها لە چوار ڕۆژدا چەورى دەتوێنێتە
2019-07-13 [01:44 AM]

هەولێر _ ZNA



هەمووان دەیانەوێت ڕزگاریان ببێت لە چەورى زیادەى لەش کە لە زستاندا زیاتریش دەکەن، پێش ئەوەى بەهار و هاوین بێن ڕێگایەکى خێرا و کاریگەر هەیە کە دەتوانیت ئەم کێشەیەى پێ چارەسەر بکەیت.

ئەم خواردنەوەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە وا دەزانن ناتوانن کێش کەمبکەن و ڕزگاریان ببێت لە چەورى زیادەى لەش، زۆر ئاسان ئامادەدەکرێت و زۆر بەسوودە بۆ تواندنەوەى چەورى.
 

پێداویستییەکان:

هەشت پەرداخ ئاوى پاڵێوراو

یەک کەوچکى چا هاڕراوەى زەنجەبیل

یەک خەیارى مامناوەند - کەرتى بکە بۆ قاشى تەنک

یەک لیمۆى مامناوەند - کەرتى بکە بۆ قاشى تەنک

١٢ گەڵاى نەعنا
 

چۆنیەتى ئامادەکردن:

هەموو پێداویستییەکان بخەرە دەفرێکى قوڵەوە و تێکەڵیان بکە، وازیان لێبهێنە با شەوێک تا بەیانى تامى یەکتر بگرن، دواتر ئاوەکەى بخەرە پەرداخێکەوە و قاشى لیمۆ و نەعناکە دەربهێنەرەوە.

ئەم بڕە تەنها بۆ یەک ڕۆژە و هەوڵبدە لە ڕۆژێکدا بیخۆیتەوە، ئەگەر نەتوانى هەمووى بە یەک ڕۆژ بخۆیتەوە با بە دوو ڕۆژبێت، بەڵام لەوە زیاتر نا.

ئەم گیراوەیە ناهێڵێت لەش وشکببێتەوە، دەبێت بۆ ماوەى ٤ هەفتە بەکاریبهێنیت تا باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت، هەرچەندە تەنها بە ٤ ڕۆژ تێبینى گۆڕانکارییەکان دەکەیت و بەرە بەرە ڕزگارت دەبێت لە چەورى زیادە.





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad