English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكوور هەڕەشە لەكۆریای باشوور دەكات لەسەر كڕینی فڕۆكەی ئەمەریكی
2019-07-14 [08:18 AM]

ZNA- هەولێر


كۆریای باكوور رایگەیاند كه‌ بێ ده‌نگ نابێت ‌به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور له‌ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ ئه‌مریكا و په‌ره‌ به‌ چه‌كی تایبه‌ت ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌.

ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA ، راگه‌یه‌ندراوێكی په‌یمانگای كاروباری ئه‌مریكا سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و‌ وڵاته‌ی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە، سوپای كۆریای باشوور پلانی داناوه‌ له‌ مانگی ته‌مووزدا دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی F-35A دروستكراوی ئه‌مریكی وه‌ربگرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه،‌‌ كڕینی F-35A ''چه‌كی كوشنده‌ی نه‌بینراو'' له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی سیئۆل-ه‌وه‌ به‌واتای ده‌سته‌به‌ری باڵاده‌ستی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و داگیركردنی كۆریا دێت له‌ بارودۆخی نائاساییدا.

لەراگەیاندراوەكە ئاماژە بە وەشدراوە ''به‌رپرسانی كۆریای باشوور ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان پێشێلكردووه‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی پانمونژۆن كه‌ پێشنیازی ته‌واو راگرتنی به‌هێزكردنی چه‌كی سه‌ربازیی ده‌كات به‌رامبه‌ر یه‌كتری''.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ''ئێمه‌ وه‌ك خۆمان جگه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ چه‌كی تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كانەی كه‌ له‌ كۆریای باشوور جێگیرده‌كرێن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه‌''.

كۆریای باشوور كه‌ یه‌كه‌مجار له‌‌ مانگی ئاداردا، دوو فڕۆكه‌ی F-35Aی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتووه‌ تا ساڵی ٢٠٢١، ٤٠ دانه‌ له‌و فڕۆكه‌یه‌ بكڕێت.

 





ئەم هەواڵە 2902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad