English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌تریارك ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م: په‌یامی مه‌سرور بارزانی خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌
2019-07-14 [09:45 AM]

ZNA-هەولێر


په‌تریارك ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م، سه‌رۆكی باڵای كڵێسای سریانی ئه‌رسە‌دۆكسی له‌ جیهان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ده‌ڵێت، به‌ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ خۆشحاڵم و ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان كه‌وتوووه‌ته‌ ئه‌ستۆ کە خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانە.

په‌تریارك له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تمه‌داری به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، زۆر خۆشحاڵ بوون به‌ بیستنی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ت و متمانه‌ وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانەوە، پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆتان".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌ركی ئێوه‌ په‌یامێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ رۆڵه‌كانی هه‌رێم به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن هه‌رێمی كوردستان پێش بخه‌ن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن".

ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌ناوی خۆم و له‌بری رۆڵه‌كانی كڵێسای سریانیی ئه‌رسه‌دۆكسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هیوادارین خوای گه‌وره‌ كۆششه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بكات، به‌تایبه‌تی پارێزگاریی له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم بكات و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی وه‌ك گه‌رده‌لوول داویانه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كی ناوچه‌كه‌ نه‌مێنن".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:‌ "داواكارم ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام پێش بكه‌وێت و گه‌شه‌ بكات و رێزمان قه‌بووڵ بفه‌رموون".





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad