English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دی لیخت یانەی داھاتووی دیاریکرد 
2019-07-14 [11:25 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یاریزان ماتیاس دی لێختی ھۆڵەندی گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ، یانەی یۆڤانتس گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی لەسەر گواستنەوەی دی لێخت بۆ خانمە پیرەەکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی یۆڤانتس ٧٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئەیاکس دەدات و ھەروەھا ١٠ ملیۆن یۆرۆ بە مینۆ رایۆلای بریکاری کارەکانی دی لێخت دەدات و مووچەی ساڵانە یاریزانەکە ٧,٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لەگەڵ پاداشت دەبێتە ١٢ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا . 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بڕیارە سبەی دی لێخت بگاتە بارەگای یانەی یۆڤانتس بۆ ئەوەی گرێبەستەکە بە فەرمی واژۆ بکرێت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad