English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران رەتیدەكاتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا دانوستانیان ھەبووبێت
2019-07-14 [11:41 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران رەتیدەكاتەوە ھیچ پەیامێكیان لەلایەن ئەمریكاوە لە رێگەی رووسیا، بۆ دانوستان پێگەیشتبێت.

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە ھیچ ئاستێكدا دانوستانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا نەكردووە.

مووسەوی رەتیشیكردەوە بە نێوەندگیری رووسیا لەلایەن ئەمریكاوە, لە نێوان تاران و واشنتۆن دانوستان كرابێت. و دەشڵێت ھیچ پەیامێكیان لەلایەن ئەمریكاوە، لە رێگەی رووسیا بۆ دانوستان پێنەگەیشتووە.

قسەكانی مووسەوی لە كاردانەوە بە ھەواڵێكی بەرپرسانی ئەمریكا دێت كە رایانگەیاندبوو، بە نێوەندگیری رووسیا، داوای كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریكا كراوە بۆ دانوستان تایبەت بە پرسە ناكۆكەكانی نێوان تاران و واشنتۆن.

 





ئەم هەواڵە 3274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad