English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: گەمارۆكان ناتوانن رێگە لە ھەوڵەكانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی بگرن
2019-07-14 [11:46 AM]

ZNA - هەولێر


حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران ئەمڕۆ لە كاتی سەردانی بۆ پارێزگای خوراسان لە وتارێكدا رایگەیاند، زیاتر لە یەكساڵە ئێران لە ژێر گوشاری قورسترین گەمارۆكانی ئەمریكایە و پاشەكشێی نەكردووە. سەرۆک‌کۆماری ئێران هەروەها گوتی: دەبێت بەرپرسانی كۆشكی سپی بزانن، گەمارۆكان ھیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ھەوڵەكانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی نابێت.

سەرۆككۆماری ئێران دەشڵێت، ئێران لە سووریا و یەمەن و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە شكستی بە سیاسەتەكانی ئەمریكا ھێناوە و لە ھەوڵەكانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەمریكا بەردەوام دەبن.

رۆحانی داوای لە خەڵكی ئێرانیش كرد بەرانبەر بە گوشارەكانی سەر وڵاتەكەیان و گەمارۆ ئابوورییەكان خۆڕاگر بن.

 

 





ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad