English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ دەگەڕێتەوە لیڤەرپول 
2019-07-14 [12:36 PM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی لیڤەرپول ئامادەیی خۆی نیشانداوە جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆ مۆربکاتەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری فیلیپ کۆتینیۆ ببن ، بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ نەیمار مۆر بکەنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کۆتینیۆ رەتیکردووتەوە بچێتە یانەی مانشستەر یونایتد ، چونکە رکابەری سەرەکی یانەی لیڤەرپولە و کۆتینیۆش  نایەوێت دوو جار دڵی ھاندەرانی لیڤەرپول لەخۆی برەنجێنێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول ئامادەن جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆ مۆربکەنەوە ، بەو مەرجەی یانەی بەرشەلۆنە نرخی یاریزانەکە کەم بکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad