English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە ماوەی سێ ساڵدا بە بهای زیاتر لە ٩ملیار دۆلار پۆشاکی هاوردە کردووە
2019-07-14 [04:41 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات ، عێراق لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەبەھای ٩ ملیار دۆلار كوتاڵ و پۆشاكی ھاوردەكردووە.

بەگوێرەی نوێترین داتاكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان، عێراق لە ماوەی 3 ساڵی رابردو ، بەبەھای زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار كووتاڵ و پۆشاكی ھاردەكردووە و لەسەدا ٨٠ ی ئەو كالایانە بۆ پارێزگاكانی عێراق بووە و زۆربەی لە دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانەوە ھاوردەكراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە،  بازرگانان لە ٢٤ وڵاتەوە كووتاڵ و پۆشاك ھاوردەدەكەن کە له سەدا ٨٤ پۆینت ٥ ی لە چین و توركیا و  ئێران و ئیمارات و ھیندستانەوە ھاوردەدەكرێن، بەجۆرێك لە ریزبەندیی یەكەم چین بەبەھای ٤ ملیار و ٤١٨ ملیۆن دۆلار، توركیا ٢ ملیار و ٥١٨ ملیۆن دۆلار و ئێران زیاتر لە  ٩٧٧ ملیۆن و ١٠٣ ھەزار دۆلار، كالایان ھەناردەكردووە. لە  ئیمارات بایی ٦٥٦ ملیۆن و ٥٤١ ھەزار دۆلار و ھیندستان ٩٣ ملیۆن و ١٤٦ ھەزار دۆلار ھاوردەكراوە.

 





ئەم هەواڵە 3178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad