English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2019-07-14 [05:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات ‌و وەزیرەكان له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا رادەسپێرێت بۆ ئەوەی پلانی ستراتیژی چوار ساڵی كاركردنیان ئامادە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی  ساز دەكات ‌و هەر وەزیرێكیش پلانی كاركردنی وەزارەتەكەی دەخاتەڕوو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وەزیرەكان بۆ دانانی پلانێكی ستراتیژی چوار ساڵەی كاركردنیان رادەسپێردرێن ‌و هەر وەزیرێك بۆ نووسینەوەی ئەو پلانە ستراتیژییە ماوەی 30 رۆژی لەبەردەم دەبێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، 10ی ته‌ممووزی 2019، له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه‌ به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه‌ 88 ده‌نگ بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م، متمانه‌ی پێ به‌خشرا.

دواتریش مه‌سرور بارزانی، ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران خوێنده‌وه‌، كه‌ پێشتر سیڤییه‌كانی بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ كردبوو.

دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناوی قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی پێدرا.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad