English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌منزیكانه‌ ئیداره‌ی‌ تره‌مپ سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێت
2019-07-14 [05:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی‌ بڵومبێرگی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئاشكرای كرد، له‌ به‌رامبه‌ر گه‌یشتنی‌ سیستمی‌ دژه‌مووشه‌كیی‌ ئێس 400ی‌ رووسی‌ بۆ توركیا، تیمی‌ تایبه‌تی‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی‌ سه‌پاندنی‌ كۆمه‌ڵێک سزان به‌سه‌ر توركیادا، تیمه‌كه‌ به‌نیازن له‌ داهاتوویێكی‌ نزیكدا پلانی‌ سه‌پاندنی‌ سه‌زا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ رابگه‌یه‌نن.

سه‌رچاوه‌یێک به‌ ئاژانسی‌ بڵومبێرگی‌ راگه‌یاندووه‌، ئیداره‌ی‌ تره‌مپ له‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا سه‌پاندنی‌ كۆمه‌ڵێک سزا به‌سه‌ر توركیادا راده‌گه‌یه‌نێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ تره‌مپ له‌ چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌دایه‌ ساڵیادی‌ كووده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ توركیا تێپه‌ڕێت ئه‌مه‌ش بۆ خۆبه‌دوورگرتن و به‌درۆخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشبینییانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌پشت ئه‌و كووده‌تا شكستخواردوه‌وه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بەپێی ئەو تابلۆیەی دەرکەوتووە، دیارە کە ئامانجی تورکیا لە دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 تەنھا پاراستنی ئاشتییە لە خاکی خۆی و ناوچەکەی. گوتیشی: "ئێمە بە کڕینی S-400 ەکان خۆمان بۆ جەنگ ئامادە ناکەين. ھەوڵی ئەوە دەدەین ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان بخەینە ژێر گەرەنتییەوە. ئامانجی گشت ھەنگاوەکانمان لە پێشخستنی بەرگری پیشەسازی ھەمان شتە".

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند کە له‌ میانی ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S-400، شه‌شه‌مین فڕۆكه‌ له‌ بنکەی ئاسمانی میورته‌د نیشتۆته‌وه.‌

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاند کە ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی S-400، به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ پلانی بۆ داندراوه‌.

پلانی‌ سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر توركیا، پاش چه‌ند رۆژێک له‌ راوێژ و گفتوگۆ دێت له‌نێوان به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مه‌ریكا، هاوكات وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ هیچ لێدوانێک بدات له‌باره‌ی‌ ئه‌و سزایانه‌ی‌ تره‌مپ به‌نیازه‌ به‌سه‌ر توركیادا بیسه‌پێنێت.

 

 





ئەم هەواڵە 5167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad