English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
2019-07-14 [06:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت ئاماده‌ی وتووێژ له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایه‌، ئه‌وه‌ش نوێترین کاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ پێشنیازی وتووێژی بێمه‌رجی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپه‌.

حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆکان لابه‌رێت، کۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بكات.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ که‌ سه‌رۆک تڕامپ تا ئێستا چه‌ندین جار پێشنیاری وتووێژی بێ مه‌رجی به‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی کردوه‌، رۆژی هه‌ینی له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ په‌یامنێران، پێش ئه‌وه‌ی کۆشکی سپی جێ بهێڵێت دۆناڵد ترامپ گوتی، ئێران له‌ دۆخی زۆر مه‌ترسیدار دایه‌ و ده‌بێت هوشیار بێت.

چوارشه‌مه‌ی رابردووش سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ تویتردا گوتبووی به‌ زوویی گه‌مارۆکانی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنرێن.

یوکیا ئامانۆ، سکرتێری گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، دووشه‌مه‌ پشتڕاستی کرد که‌ ئێران پله‌ی پیتاندنی یوڕانیومی به‌رزکردۆته‌وه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad