English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... حه‌شارگه‌یه‌كی داعش دۆزرایه‌وه‌، جۆره‌ها پێداویستی سه‌ربازی تێدابووه‌
2019-07-14 [06:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ پارێزگای كه‌ركوك حه‌شارگه‌یه‌كی رێكخراوی داعش دۆزرایه‌وه‌، مووشه‌كی كاتیۆشا و بۆمبی هاوه‌نی تێدا بووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری پۆلیسی كه‌ركوك حه‌شارگه‌یه‌كی دۆزیه‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ دۆڵی سه‌حل و گوندی نۆكیت له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌كاریان ده‌هێنا.

وتیشی، له‌ناو حه‌شارگه‌كه‌ 15 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا و دوو ته‌له‌فۆنی گه‌ڕۆك بۆ ته‌قینه‌وه‌ و چوار بۆمبی هاوه‌نی 120 ملم و پێنج بۆمبی بۆمبهاوێژی 57 ملم و چوار بۆمبی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

باسی له‌وه‌ش كرد، حه‌شارگه‌كه‌ جلی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و خۆراكی وشك و پلێتی وزه‌ی خۆری بۆ چارگی مۆبایلی تێدابووه‌.

روونی كرده‌وه‌، تۆنێله‌كه‌ خاپور كرا و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad