English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێباری: گرنگه‌ كورد پشکەکانی خۆی له‌ ناوخۆ و به‌رگری عێراق وه‌رگرێته‌وه‌
2019-07-14 [06:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق، رایگه‌یاند، پشكی كورد له‌ زۆر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق هه‌یه‌، له‌وانه‌ ئه‌میتداری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و سوپاسالار و بریكاره‌كان و فه‌رمانده‌ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و جێگره‌كانی و لیواكان.

وتیشی، شاندی دانوسانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێ به‌وردی ئه‌م پۆستانه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌ و گرنگه‌ كورد داوای پۆسته‌كانی بكاته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ی من له‌وێ بووم، كورد پشكی‌ ٢٠%ی پۆسته‌كانی سوپای عێراقی بۆ دانرابوو، بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌م جاره‌ كورد قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ بكات و بزانێت چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت.

زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ‌شاندی كوردستان بۆ به‌غدا پێویستی به‌ گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌و پۆستانه‌ بكاته‌وه‌، بۆ نموونه‌ كورد ٢٠% و سوننه‌ ٢٥% و شیعه‌ له‌ ٤٥% و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ١٠%ی پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن".

زێباری ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو، چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی گرنگ هەن كه‌ پشكی كوردن و به ‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ پڕ كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌م حكوومه‌ته‌ جیاوازه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانانه‌مان ده‌وێته‌وه‌.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad