English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم رێگایانە قلیشانی پێیەکانت مەهێڵە
2019-07-15 [10:40 AM]

هەولێر _ ZNA


قڵیشانی پێیەکان دەکرێت بەھۆی وشکی پێستەوە بێت یان بەھۆی زۆر راوەستان لەسەر پێیەکان بێت، ھەندێک کاتیش بەھۆی نەخۆشی شەکرە یان غودەوەیە، دەکرێت بەم رێگایانە خۆت لە قلیشانی پێیەکانت رزگار بکەیت:


١- ئالۆڤیرا سودێکی زۆری ھەیە، دەتوانیت شەوان پێش نوستن جێڵی ئالۆڤیراکە بدەیت لەو شوێنەی کە قلیشاوە و پاشان بە باندجێک بیبەستیت، بۆ رۆژی داھاتوو لێی بکەیتەوە، بەم شێوەیە نەرم ئەبێت و ئەتوانیت پێستە مردوەکانی لێ بکەیتەوە.


٢- تێکەڵەیەک دروست بکە بەم پێکھاتانە:
٣ کەوچک ئاردی برنج
١ کەوچک ھەنگوین
٢-٣ دڵۆپ سرکەی سێو

سەرەتا پێیەکانت بشۆ لە ئاوێکی شلەتێندا بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان تێکەڵەکەی لێبدە بۆ لێکردنەوەی پێستە مردووەکانی پێیەکانت، ھەفتەی ٢-٣ جار ئەمە دووبارە بکەرەوە.


٣- یەک کوپ ھەنگوین لەگەڵ ئاوێکی شلەتێن تێکەڵ بکە، دڵنیابەرەوە لەوەی پێیەکانت خاوێنن، پاشان تێکەڵەکەی لێبدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک مەساجی پێ بکە، پاشان بە بەردەپێ بەکاربھێنە.


٤- دەتوانیت رۆنی رووەک بەکاربھێنیت، پێیەکانت خاوێن بکەرەوە، بە خاولیەکی نەرم بیسرە پاشان رۆنی رووەکی لێ بدەو گۆرەوی لە پێبکە بە درێژایی شەو با پێوەی بێت. رۆژانە پێش نوستن ئەمە دووبارە بکەرەوە.


٥- پێیەکانت لە ئاوێکی شلەتێندا بشۆ بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان تێکەڵەیەک دروست بکە بە ١ کەوچک ڤازلین و ٣-٤ دڵۆپ گوشراوی لیمۆ، دواتر بیدە لە پێیەکانت و گۆرەویەک لە پێ بکە کە لە خوری دروست کرابێت بە درێژایی شەو پێوەی بێت دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.





ئەم هەواڵە 5047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad