English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: دۆخی هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌بێت
2019-07-15 [07:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار وتارێکی پێشکەش کرد و دڵنیایی دا کە هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر رێچکەی گەشەسەندنی خۆی.

لە سەرەتای وتارەکەی، نێچیرڤان بارزانی لە وەسفی گرنگی دۆزینەوەی هەلی کار گووتی: "کار وابەستەیی بە وڵات و خۆشەویستی بۆ نیشتیمانیی زیاتر دەکات،  وا دەکات بڕوا بەخۆبوون هەبێت".

لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "لە دوای ساڵی 2003ەوە، هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و بە دەیان هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام جەنگی دژ بە داعش و قەیرانی دارایی کاریگەرییان لەسەر ئابووری هەرێم هەبووە".

دووپاتیشکردەوە: "بۆ ئەوەی بکەوینە سەر رێچکەی خۆمان ، ئەرک و ماندوبوونی دەوێت. بۆ ئەمەش دڵنیاین کە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتە سەر رێچکەی خۆی و لە گشت بوارەکان دۆخی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت".

نێچیرڤان بارزانی داوای لە گەنجانکرد: "دەبێت گەنجانمان بیرکردنەوەیەکی نوێیان هەبێت و هەوڵبدەن. سەرکەوتن بە ئەزموون و تاقیکردنەوەیە،  ئەوانەی دەیانەوێت لە شەو و رۆژێکدا هەمووشتێک بگۆڕن، سەرکەوتوو نابن".

له‌ پێشانگای روانگە بۆ هەلی کار لە شاری هەولێر، 166 كۆمپانیا له‌ 14 وڵات به‌شدارن 





ئەم هەواڵە 3880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad