English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێر دەکات
2019-07-15 [07:21 AM]

ZNA-هەولێر


پاپای ڤاتیکان ”وەک رێزگرتنێک لە هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی“، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

وەحیدە یاقۆ ھورمز، نوێنەری مەسیحییەکان لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاندووە، پاپا فرانسیس ”لە سەرەتای ساڵی داهاتوو“ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

وەحیدە یاقۆ هورمز هەروەها رایگەیاندووە، کە پاپا فرانسیس ”وەک رێزگرتنێک لە هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی“ سەردانی هەولێر دەکات، کە سەرۆک بارزانی بەردەوام داکۆکی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان کردووە.

ئەو ژنە پەرلەمانتارەی پێشوو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشوازیکردنی هەرێمی کوردستان لە ئاوارە مەسیحییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینیی لە کوردستان، کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهانی هەبووە، بۆیە پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

لە کوردستان پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەسیحییەکان و هەموو نەتەوە و ئاینەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دۆستانە لەگەڵ یەکتر دەژین و بەشداریی خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.

kdp





ئەم هەواڵە 3787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad