English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی لە لەبیرچوونەوە دەتپارێزێت
2019-07-15 [12:42 PM]

هەولێر _ ZNA


لەبیرچوونەوە، بارودۆخێکە کە تووشی ھەموان دەبێت، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ھەندێک زیاد لە سنوری پێویست ئەرکەکانیان یان رووداوەکانی رۆژانە لەبیردەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە تەمەنێکدا نین کە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ببن، بەڵکو رەنگە بەھۆی کەمی ھەندێک لە بەھا خۆراکیەکانەوە بێت لە جەستەدا.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی rotana ھەندێک لەو خواردنانە دەخاتەڕوو، کە یارمەتیدەرن بۆ  نەھێشتنی لەبیرچوونەوە بەھۆی بەھا خۆراکیەکانەوە:


١-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا سێ کە باشترین بەھای خۆراکیە بۆ مێشک، جگەلەوەی بڕێکی زۆر کانزای وەک ئاسنی تێدایە، کە خانەکانی مێشک چالاکدەکات.


٢-گوێز، بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان باشن بەھۆی بەھا خۆراکیەکانەوە، بەتایبەت گوێز، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتانین و ریشاڵیەکان و ئۆمیگا سێ، کە دژەئۆکسانن و یادگای مێشک بەھێزدەکەن.


٣-شوکوڵاتەی تۆخ، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ماددەی فلافونویدات، کە خانەکانی مێشک چالاکدەکات و یادگا بەھێزدەکات.


٤-ماسی سەلەمون، یەکێکە لەو خواردنانەی بڕێکی زۆری ئۆمیگا سێی تێدایە، کە رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە چالاککردنی یادگای مێشک.





ئەم هەواڵە 3046جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad