English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیام و بەرنامەی حكوومەتی هەرێم گه‌یه‌نرایه‌ 18 وڵاتی جیهان
2019-07-15 [10:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، بەشداری لە كۆڕبەندی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی جێندەری لە كۆریای باشوور كرد و پەیام و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بە 18 وڵاتی جیهان گەیاند.

نەقیب كارزان سابیر حەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی منارە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانی لە هەولێر، رايگەیاند، وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، بەشدارییان لە كۆڕبەندێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی جێندەری لە كۆریای باشوور كردووە، كە 18 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدار بوون.

بە وتەی نەقیب كارزان، لەو كۆڕبەندەدا كە وەك نوێنەری وڵاتێك پێشوازی لە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، وتارێكیان پێشكەش كردووە و تێیدا پەیام و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی جێندەری بۆ ئامادەبووان خستووەتە ڕوو.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، پاش كۆڕبەندەكە، خولێكی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی جێندەری و نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان بەڕێوەچووە و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووان بەخشراوە.

 





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad