English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له‌ پێنج تۆن له‌ جۆره‌ زه‌یتونێكی میسری له‌ناوده‌برێت
2019-07-15 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا گرت كه ‌به‌پێی پشكنینی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ خواردن شیاو نین.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كی كۆمپانیای (خاكی بۆكان) ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (500) سه‌تڵی (10)كیلۆگرامی زه‌یتونی ساده‌ و مه‌حشیدا گرتووه‌، دوای ناردنی نمونه‌ی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و بڕه‌ زه‌یتونه‌ كه‌ هێشتا ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌شی ته‌واو نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌شێكی كه‌ڕوی كردووه‌ و شیاو نییه‌ بۆ خواردن، به‌پێی پشكنینه‌كان زه‌یتونه‌كه‌ كه‌ به‌رهه‌می وڵاتی میسره‌ له‌ هه‌ردوو جۆری (الوادی الاخفر و یوسف)ه‌ و ته‌نها ئه‌و وه‌جبه‌ی ده‌رنه‌چووه‌ كه‌ به‌رواری به‌كارهێنانی له‌ (31-3-3019 بۆ 31-9-2019)یه‌ و ئاگاداری هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه‌ خۆیان له‌ به‌كارهێنان و خواردنی به‌دور بگرن.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه‌ بڕێك كشمیش و شه‌كری كڵۆی خراپبووی راده‌ستی لیژنه‌كه‌ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.

دوای له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و خۆراكه‌ نه‌شیاوانه‌، كۆمپانیاكه‌ به‌بڕێك پاره‌ سزا درا.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕی هه‌زار و (200) كیلۆ زه‌یتونی جۆری (فرێش)دا كه‌ زیاتر له‌ به‌روارێكی له‌سه‌ر بووه‌.





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad