English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ٣٠٠ملیۆن دۆلار بۆ چاودێری سنوورەكانی کوردستان تەرخاندەكات
عەبدوڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆی ئێران
2019-07-15 [11:20 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ باشوور و باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان، دەخاتە ژێر چاودێری سوپای پاسدارانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابین کردنی کەرەستەی پێویست بۆ کونتڕۆڵکردنی سنوورەکان تەرخان دەکرێت.

عەبدولرەزا فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی ئیرنا دەڵێت، بە هاوكاریی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بڕی ٣٠٠ملیۆن دۆلاریان بۆ چاودێری‌کردنی سنوورەكانی رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئێران تەرخانكردووە.

فەزڵی گوتیشی، بەهاوكاریی عێراق و توركیا ئاسایشی سنوورەكانیان لەگەڵ باکووری عێراق و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا دابینكراوە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئەركی پاراستنی ئەو سنوورانەی لەئەستۆدایە.

 

 





ئەم هەواڵە 5026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad