English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات 
2019-07-15 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/٧/٢٠١٩، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی سازکرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵکی کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەھیدانی کرد کە لە ساڵانی رابردوو شانیان دایە بەر بەرگریی کردن و پاراستنی سەروەری ھەرێمی کوردستان و قارەمانانە بەڕووی ھەموو سەختی و ناخۆشی و قەیران و ئابڵوقەکان وەستانەوە، بەڵینیشیدا کە درێغی نەکەن لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیان بە بێ جیاوازی.
ھەر لەکۆبونەوەکەدا، دوای روونکردنەوەی کارەکانی دەستبەکاربوونی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لەژێر رۆشنایی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەرنامەی کارەکانی وەزارەت لەماوەی ٣٠ رۆژدا دابرێژن و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت وبخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ھەر لەوکۆبونەوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "سبەینێ شاندێکی باڵای حکوومەتی ھەرێم بۆ دەربڕینی نیاز پاکی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغد ا لە چوارچێوەی دەستوور".
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی دەوامی وەزیرەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی رۆتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو داموودەزگاکانی حکوومەت خستەڕوو، دواتر بەکۆی د ەنگ پە سەندکران.
دەقی بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:
یەکەم: سەرجەم وەزیرەکان و خاوەن پۆستە باڵاکان دەبێت پابەندبن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەکانیان لە دەستپێکی دەوامی رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.
دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێم دەبێت پابەند بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و ھیچ کەسێک بۆی نیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی بەجێ بھێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.
سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نھێنی کاروباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی کە بە نھێنی پۆلێن دەکرێن، لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان ئاشکرا بکرێن.
چوارەم: ھەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەکانی دەستەی دەستپاکیی کوردستان، سەرجەم  ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن.
پێنجەم: دەبێت رۆتین لەداموودەزگاکانی حکوومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بکرێت. ھەروەھا وەڵامدانەوەی سکاڵا و پرسیاری ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو، ئەرکی داموودەزگاکانی حکوومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشکرا بۆ مامەڵەی ھاووڵاتیان ھەبێت و ھۆکاری ھەردواکەوتنێک یا رەزامەندی نەدانێک روون و ئاشکرا بێت وپێویستە رێز لە ھاووڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاکانی حکوومەتدا.
شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاکانی حکوومەتدا ھەستی پێدەکرێت، بۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی ھەرێم و ئەم بابەتە بە ھیچ شیوەیەک چاوپۆشی لێ ناکرێت و سەرپێچیکاران بە تووندی سز

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad