ZNA - هەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووس، رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە سزاكانی ئەمریكا رابگرێت یان بۆ رێگریكردن لە كڕینی كەرەستەی سەربازی لە رووسیا دوایان بخات. ئاماژەی بەوەش كردووە، لەسەر دۆناڵد ترەمپە چارەسەرێكی مامناوەندی بدۆزێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لەچوارچێوەی لووتكەی گروپی بیست لە ژاپۆن، دوای دیداری ترەمپ و ئەردۆغان، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، توركیا ناچارە ئێس 400 لە رووسیا بكرێت، چونكە ئیدارەی پێشووی ئەمریكا فرۆشتنی سیستمی پاتریۆتی بە توركیا رەتكردووەتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad