English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەوزی فرەنسۆ ھەریری وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەست نیشانکرا
2019-07-15 [12:02 PM]

ZNA- هه‌ولێر


فەوزی ھەریری وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو، پاش ئەوەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەرچوو.

فەوزی ھەریری کوڕی فرانسۆ ھەریرییە کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ١٨ـی شوباتی ساڵی ٢٠٠١ لە ھەولێر تیرۆر کرا.

فەو‌زی ھەریری بە نەتەوە ئاشووری و بە ئایین مەسیحییە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ وەزیری پیشەسازی عێراق بووە و سڕڵانێکیش کارەکتەرێکی کارای بواری دیپلۆماسییەت بووە لە عێراق و بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی دەرەوە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/٧/٢٠١٩ لە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، فەوزی ھەریری بەشداریی کردووە و ساڵانی رابردووش فوئاد حسێن کاتێک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم بوو، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بەشداریی دەکرد، لە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی باڵای راپەڕاندنیشە.





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad